لەسەر ئەوەی بینایەكی داوەتە ئەمریكییەكان داوای دادگاییكردنی بەرپرسێكی باڵا دەكرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 605‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

به‌رپرسێكی دیاری عێراق، دوێنێ شه‌ممه‌ 18ی كانونی دووه‌می 2020، داوای كرد، ئه‌یاد عه‌لاوی دادگایی بكرێت، چونكه‌ زه‌وی به‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا داوه‌.


مه‌حمود ره‌بیعی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ده‌ڵێت: "پێویسته‌ ئه‌یاد عه‌لاوی دادگایی بكرێت، چونكه‌ رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی له‌ناو جه‌رگه‌ی به‌غدا، داوه‌ته‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، كه‌ كونی شه‌ڕه‌، به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی".
 
ره‌بیعی ده‌شڵێت: "وابزانم نرخی ئه‌وه‌ی پێداون، كه‌ شه‌ش مانگ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران دایانمه‌زراندووه‌، بۆیه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی ئیتر ناتوانێت بڵێت، نازانم".
له‌ كۆتایی تویته‌كه‌یدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، هاشتاگێكی داناوه‌ و ده‌ڵێت: "نه‌هه‌نگه‌كانی گه‌نده‌ڵی سزا بده‌ن".
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure