بارودۆخى نه‌جه‌ف ئاڵۆزه

هەواڵ / عێراق :: 19/01/2020‌ :: 1149‌ جار بینراوە

 ‌ 
دواڕۆژ، به‌غدا

له‌ تازه‌ترين په‌ره‌سه‌ندندا خۆپيشانده‌رانى پارێزگاى نه‌جه‌ف، ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ 18ى كانونى دووه‌م، سه‌ره‌ڕاى سوتاندنى باره‌گاى حزبى، كارێكى جاوازيان كرد.

ئه‌مشه‌و خۆپيشانده‌رانى پارێزگاى نه‌جه‌ف، هه‌ڵيانكوتايه‌ سه‌ر باره‌گاى حيزبوڵڵا رێكخستنه‌كانى عێراق، له‌ پارێزگاكه‌ و سوتانديان
.
پێشتريش هه‌ر ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك خۆپيشانده‌رانى پارێزگاكه‌ رۆيشتنه‌سه‌ر چه‌ند فه‌رمانگه‌يه‌كى حكومه‌ت و به‌ له‌حيم ده‌رگاى ئه‌و فه‌رمانگانه‌يان داخست، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكى نوێى هه‌ڵشكان و په‌ره‌سه‌ندنى خۆپيشاندانه‌كان، به‌رامبه‌ريشدا ميدياى فه‌رمى عێراق، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، سبه‌ينێ يه‌كشه‌ممه‌ له‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت ده‌وامى فه‌رمييه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure