ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو قوربانی لێکەوتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 18/01/2020‌ :: 712‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید 


کەمێک پێش ئێستا بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ و لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگای سەرەکی پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سیدسادق گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی یەکێکی دیکەی لێكەوتەوە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی دواڕۆژ، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگا نوێیەکەی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق ڕوویداوە ئەوەش لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان پاتڕۆڵ و ئۆپڵ.
 
ئەوەش زانراوە، لەئەنجامی ئەو ڕووداوەدا هاوڵاتییەک بەناوی (فاتیح محەمەد) خەڵکی قەزای شارەزوور، گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکە بریندار بووە.

دواڕۆژ ئەوەشی زانیوە کە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure