پیاوێك خێزانەكەی كۆمەڵكوژ دەكات و ماڵه‌كه‌شی ده‌ستووتێنێت

هەواڵ / عێراق :: 18/01/2020‌ :: 5205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


پۆلیسی پارێزگای دیوانییه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی كانونی دووه‌می 2020 ئاشكرای كرد، پیاوێكی په‌نجا ساڵه‌یان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ خێزانه‌كه‌ی خۆی كۆمه‌ڵكوژ كردووه‌، ماڵه‌كه‌شی سوتاندووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پۆلیسی دیوانیە رایگه‌یاند "مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی جمهوری پارێزگاكە توانیویانه‌ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ ماڵەوە و خێزانه‌كه‌ی سوتاندووه‌ له‌ ناوچه‌ی عروبه‌".

ده‌شڵێت: "ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ كۆتا كاتژمێره‌كانی شه‌وی رابردوو، هه‌ینی ماڵه‌كه‌ی سوتاندووه‌، كه‌ نه‌وتی به‌كارهێناوه‌ بۆ كارەكەی".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا پۆلیسی دیوانییه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: "رووداوی سوتانه‌كه‌ بووه‌تەهۆی مردنی دوو خوشكی تۆمه‌تباره‌كه‌ و دوو منداڵ، كه‌ یه‌كێكیان كوڕ بووه‌ و ئه‌وی تریش كچ، ته‌مه‌نیان حه‌وت ساڵ و ده‌ ساڵ بوون، دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵه‌، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌ تاوانه‌كه‌دا ناوه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ناكۆكی خێزانی گێڕاوه‌ته‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure