خۆپیشاندانەكانی لوبنان 100 برینداری تێپەڕ كرد

هەواڵ / جیهان :: 18/01/2020‌ :: 154‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


خاچی سووری لوبنانی ئاشكرایكرد، زیاتر لە 100 بریندار لەخۆپیشاندانەكانی ناوەڕاستی بەیروتدا هەیە و زیاتر لە 40 یشیان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

هێزە ئەمنییەكان بەردەوام داوا لە خۆپیشاندەران دەكەن كاری تێكدەری واز لێبێنن و شوێنی رووداوەكان چۆڵ بكەن.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردۆتەوە، كە خێمەی مانگراتووان لە گۆڕەپانی ریاز سڵح سووتێنراون و هێزە ئەئمنییەكان رەتیدەكەنەوە ئەوان ئەو كارەیان كردبێت.

لای خۆیەوە سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی كار بەڕێكەری لوبنان رووداوەكان بە گوماناویی وەسف كرد و دەڵێت رەتیدەكەینەوە بەهەموو شێوەیەك.

ئەوەشی راگەیاند "ئەو كارە تێكدەرانانە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی كۆمەڵگەی لوبنانی بەهەموو پێكهاتەكانیەوە".

ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەكی زۆر لەناڕازییان و خۆپیشاندەرانی لوبنان بەرەو ناوەڕاستی بەیروتی پایتەخت كۆبوونەوە و دروشمی رووخانی رژێمیان وتەوە بەهۆی ئەوەی لەمانگی ئۆكتۆبەری ساڵی پارەوە نەتوانراوە حكومەتێكی نیشتمانی بەدڵی ئەوان پێكبهێنرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure