سبەینێ لە دوو ناوچەی هەرێم نەوتی سپی دابەشدەكرێت

هەواڵ / ئابوری :: 18/01/2020‌ :: 6283‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن- بەختیار شەریف 

وابڕیاره‌ سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ نه‌وتی سپی به‌سه‌ر دوو ناحیه‌ی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا دابه‌ش بکرێت و قەزای پێنجوێنیش بڕە نەوتی خۆی دەدرێتێ.

به‌پێی راگه‌یاندراوێکی قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ که‌ ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 1ی کانوونی دووه‌می 2020) وێنه‌یه‌کیان بۆ دواڕۆژ ناردووه‌  ئاگاداری دانیشتوانی هه‌ردوو ناحیەی شۆڕش و سەنگاو دەکاته‌وه‌ که‌ سبەی یه‌کشه‌ممه‌ لە گەڕەکەکانیان نەوت دابەش دەکرێت.

قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت دابەشکردنه‌که‌ بە کۆدی(280)دەدرێت به‌ ئەوهاوڵاتیانەی کەساڵی رابردوو نه‌وتیان وه‌رنەگرتووه.
بڕی نەوتەکە (216) لیترە و ته‌نها (46) هەزار دینار لە هاوڵاتی وەردەگیرێت .

هاوكات زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن، بەدواڕۆژی راگەیاند "لەدوای خۆپیشاندانەكانی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، راستەوخۆ دوای دوو رۆژ، بەدوو قۆناغ نەوت گەیشتە سنووری قەزاكەمان و زۆربەی گەڕەكەكان و گوندەكانی ناحیەی ناڵپارێز نەوتیان وەرگرت".

وتیشی: "بەڵام هێشتا ژمارەیەك هاووڵاتی ناو پێنجوێن و بەشێك لەگوندەكانی ناحیەی گەرمك نەوتیان پێنەدراوە و هەفتەی رابردوو بڕیاربوو قۆناغی سێیەم و كۆتایی نەوت دابەش بكرێت، دواتر بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەفر بارینەوە ئەو كارە نەكرا".

روونیشیكردەوە،" بەڵێنمان پێدراوە كە 10 تانكەری نەوت بگاتە سنووری پێنجوێن و كۆتایی بەدابەشكردنی نەوت بهێندرێت، بەڵام هێشتا كاتەكەی دیار نییە ئەوەش بەهۆی رەوشی كەشوهەوا و بەفر بارینەوە".

شایەنی باسە، لەسنووری قەزای پێنجوێن و ناحیەكانی گەرمك و ناڵپارێز و گوندەكانی 11 هەزار خێزان نەوتیان پێدەدرێت و بۆ هەر بەرمیلێكیش بڕی 46 هەزار دینار وەردەگیرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure