ڤیدیۆ: زڕدایکێک منداڵێک دەکوژێت و تەرمەکەی لە گوندێک فڕێدەدات

هەواڵ / کوردستان :: 18/01/2020‌ :: 16046‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 

لە سنووری ناحیەی گوێری خۆرئاوای هەولێر کە 40 کیلۆمەتر لە شاری هەولێرەوە دوورە و سەر بە پارێزگای موسڵە لەڕووی ئیدارییەوە، تەرمی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان دۆزرایەوە و کەسێکی نزیک لە منداڵەکەش دەڵێت: "لەلایەن زڕدایکییەوە کوژراوە".

دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2020 منداڵێک لەگوندێکی سەر بە ناحیەی گوێر بزر دەبێت، تەرمەکەی دوێنێ ئێوارە دەدۆزرێتەوە و دواتر دەردەکەوێت لەلایەن زڕدایکییەوە کوژراوە.

لەوبارەیەوە، حاجی رەشید، کەسوکاری منداڵەکە بۆ دواڕۆژ وتی: "دوای ونبوونی منداڵەکە کە تەمەنی 10 ساڵانە، دوێنێ ئێوارە بەکوژراوی دۆزیمانەوە کە بەداخەوە دەرکەوت لەلایەن زڕدایکییەوە کوژراوە بە بیانووی ئەوەی گوایە بزێو بووە".
 
وتیشی: "منداڵێکی بێ کێشە بووە و لەهەموو دونیاشدا منداڵ هەر بزێوی دەکات،  تەرمەکەی لە گوندی عوێجە سەر بەناحیەی گوێر فڕێدرا بوو و دۆزرایەوە، بەداخەوە دوای پشکنین و لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەرکەوت کە لەلایەن زڕدایکییەوە کوژراوە کە دانیشتووی گوندی گامێش تەپەن و دوای کوژرانی ئینجا براوەتە گوندی عوێجە و لەوێ نێژراوە، تائێستاش لێکۆلینەوەکان بەردەوامن".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure