باران کارەکانی ئەمڕۆی پێوەری زیرەکی کارەبای راگرت

هەواڵ / کوردستان :: 18/01/2020‌ :: 252‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ 18ی کانونی دووەمی 2020 بەهۆی بارانبارینەوە کارەکانی بەستنی پێوەری زیرەک راگیرا.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی  بەدواڕۆژی راگەیاند: بەپێی ئەو پلانەی دانرابوو، ئەمڕۆ  تیمەکانی بەستنی پێوەری زیرەک لە هەردوو گەڕەکی (فەرمانبەران و هەواری شار) کاریان  دەکرد، بەڵام  بەهۆی بارانبارینی زۆر، نەتوانرا کارەکانی ئەو دوو فیدەرە تەواو بکرێت و سەپەرشتیار کارەکانی راگرت و رۆژێکی دیکە تەواوی دەکەن.

لەسنووری پارێزگای سلێمانی تائێستا 42 هەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان دانراوە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure