نهێنییه‌ك له‌سه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 18/01/2020‌ :: 291‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆمه‌ڵێك زانیاریمان له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ ده‌ریده‌خات، له‌ كاتی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌ ئۆكرانییه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌، چه‌ندین فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی له‌ نزیكه‌ی سنووره‌كانی ئێران له‌ هاتوچۆدا بوون.

رۆژی هه‌ینی 17ی كانوونی دووه‌م، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: ئه‌و زانیارییانه‌ ئاشكرایكردووه‌ کە رۆژی چوارشه‌ممه‌ 8ی كانونی دووه‌م، چه‌ند خولەکێك پێش خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌ ئۆكرانییه‌كه‌ و كه‌مێك دوای هێرشی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، 6 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری F35ی  ئه‌مریكی له‌ نزیك سنووره‌كانی ئێراندا له‌ هاتوچۆدا بوون.

ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌ریده‌خات، ئێران له‌ بارودۆخێكی سه‌خت و ئاڵۆزدا چاوڕێی هێرشی ئه‌مریكا بووه‌، به‌ڵام نه‌یزانیوه‌ ئه‌و هێرشه‌ چۆن ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و فڕۆكانه‌ی بینیوه‌ كه‌ له‌ نزیك سنوورەكاندا بوون، بۆیه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی خستووەته‌ خواره‌وه‌.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure