"مانگانه‌ ملیۆنان دۆلار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌"

هەواڵ / ئابوری :: 18/01/2020‌ :: 681‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نووسینگه‌ى هه‌ولێر

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات: دواى په‌سه‌ندكردنى یاساى چاكسازى ته‌نیا له‌ خانەنشینانی نوێنەرایەتی (پەرلەمانتار) مانگانە بە لایەنی کەمەوە (ملیۆنێک دۆلار) دەگەڕێتەوە، ئەمە جگە لە خانەنشینی پلە باڵا و تایبەتی لە حکومەت.


راهى ره‌هبه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، رایگه‌یاند: به‌پێى یاسای چاكسازى خانەشینی پلە باڵا بە رێژەی (%30) کەمکرایەوە بۆ ئەوانەی سەروو 45 ساڵن و خزمەتی 15 ساڵیان هەیە و رێژەی (%55) کەمکرایەوە بۆ ئەوانەی خوار 45 ساڵن و 15 ساڵ خزمەتیان نییە. هەر لە سلکی خانەنشینانی نوێنەرایەتی (پەرلەمانتار) مانگانە بە لایەنی کەمەوە (ملیۆنێک دۆلار) دەگەڕێتەوە، ئەمە جگە لە خانەنشینی پلە باڵا و تایبەتی لە حکومەت کە بە (%50) و (%60) خانەنشین دەبن کە ئەویش رێژەکەی (%80) بوو لە پێشتردا.

روونیشیكرده‌وه‌: مووچەی (464) پلە باڵا کە زیاتر لە (ملیۆنێک دۆلار)ی مانگانە دەکات هەڵوەشێندرایەوە ئەمە جگە لەوانەی کە لە سلکی سەربازی بە نایاسایی مووچە وەردەگرن.

ناوبراو، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: به‌پێى یاساكه‌ دادوەر و داواکاری گشتی بە رێژەی (%70) خانەنشین دەبن کە پێشتر لە (%100) بوو، لەمەش بڕێکی بەرچاو لە خەرجی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و پلە و بڕوانامە و خزمەتيش دەبنە تەواوکەری یەکتری و ئەوانەی بە نایاساسی کراون رێکدەخرێتەوە.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مان، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: به‌پێى یاساكه‌ قەرزی کۆمپانیاکان کە زیاترە لە خەرجی یەک مانگی مووچەخۆرانی هەرێم، دەبێت وەربگیرێتەوە و سوودمەند نەبوون لە دوو مووچە جگە لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی هیچى نامێنێت له‌گه‌ڵ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو مووچانەی کە بەدەر لە یاسا کراون لە لیستی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان و کەمئەندامان و پێشمەرگە دێرینەکان.

وتیشى: "ئەو بڕەی کە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت لە کاتی رێکخستنەوەدا ئەولەویەت دەدرێت بە کەمترین مووچەی خانەنشینی کە لەناویادا نزیکەی (90) هەزار مووچەخۆر هەیە کە لە خوار (300) هەزار دینار مووچە وەردەگرن".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure