بەرپرسێکی یەکێتی کۆچی دواییکرد

هەواڵ / کوردستان :: 18/01/2020‌ :: 5029‌ جار بینراوە

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 

پێشمه‌رگه‌ى دێرین و بەرپرسی کۆمیتەی گوێڕ-ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆچی دواییکرد. 


رەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی کۆمیتەی مەخمور-ی یەکێتی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى كانونى دووه‌مى 2020) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ ئەحمەد زاگە، بەرپرسی کۆمیتەی گوێڕی یەکێتی لە تەمەنی 51 ساڵیدا بەشێوەیەکی لەناکاو کۆچی دواییکرد.

وتیشی: "هەڤاڵ ئەحمەد زاگە ساڵی 1985 بووه‌تە ئەندامی رێکخستنەکان و دواتر لە 1987دا بووه‌تە پێشمەرگە و سەرجەم پلەکانی حیزبی بەپێی ریزبەندیی بڕیوە. کۆتا پۆستی بەرپرسی کۆمیتەی گوێڕ بووە".
 
پ: ل. م
ب: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure