پشكى مووچه‌ له‌ پڕۆژه‌ى بودجه‌دا زیادده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 18/01/2020‌ :: 28713‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە عێراق

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

په‌رله‌مانتارێكى كورد هۆكارى دواخستنى ناردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراقه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ئاماژه‌شده‌دات: به‌پێى پڕۆژه‌كه‌ ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ له‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵدا به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادكراوه‌.


ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى كانونى دووه‌مى 2020) بە دواڕۆژی راگەیاند: کاتێک عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی خرایه‌به‌رده‌م بینی کە 48 ترلیۆن کورتهێنانی هەیە، بۆیە بۆئەوەی "خۆی لەو بەرپرسیاریەتیە بدزێتەوە" پڕۆژەیاساکەی نەناردە پەرلەمان.

وتیشى: "ئەو هەوڵانەی ئێستا دەدرێن بێئاکامە و بەهیچ جۆرێک بودجە نانێرێتە پەرلەمان".

لەبارەی زیادبوونی بڕی ئەو پارەیەی بۆ مووچەخۆران له‌ پڕۆژه‌ى بودجه‌دا ته‌رخانكراوه‌ ئه‌حمه‌د سه‌فار وتى: "ساڵی رابوردوو واتا 2019 بڕی 38 ترلیۆن دینار بۆ پارەی مووچەخۆران تەرخانکرابوو، به‌ڵام ئەمساڵ رێژەکە بۆ 52 ترلیۆن دینار زیادیکردووە ئەوەش کێشەیە بۆ حکومەت".

لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان و دەنگۆی دروستبوونی کێشە ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: ساڵی رابوردووش ژمارەیەک پەرلەمانتار بەردەوام دژایەتی کوردیان کردوو و هیچیشیان پێنەکرا بۆیە ئێستاش ناتوانن هیچ بکەن، به‌ڵكو هەموو مانگێک بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و کێشەی نابێت تاوەکو بودجە پەسەنددەکرێت کە ئەوەش بۆ هەرێمی کوردستان باشە.

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure