نرخى دۆلار جێگیره‌

هەواڵ / ئابوری :: 18/01/2020‌ :: 8317‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

نرخی دۆلار لەسەرەتای هەفتەدا بەجێگیری ماوەتەوە وەک کۆتا رۆژەکانی هەفتەی رابوردوو.


ژیر خەسرەو، کاسبکار لەناو بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى کانوونی دووه‌مى 2020) بە دواڕۆژی وت: دۆلاری ئەمریکی خواستی زۆر لەسەرە و بەردەوام هاووڵاتیان دیناری عێراقی دەکەن بە دۆلار، لەئێستاشدا نرخی دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە وەک کۆتا رۆژەکانی هەفتەی رابوردووه‌.

وتیشی: "ئەمڕۆ لەگەڵ سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخی هەر 100$ بەرامبەربوو بە 121 هەزار و 850 دینار، كه‌ هه‌مان نرخى رۆژى پێنجشه‌ممه‌یه‌".

دەربارەی نرخی تمەن-یش وتى: هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە یەک ملیۆن و 345 تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەم دراوەش لەئێستادا نرخی جێگیرە ماوەیەکە بەو نرخە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات به‌پێى كۆمپانیاى (PMCgroup) له‌ سلێمانى نرخى دراوه‌كان  به‌مجۆره‌یه‌:

100 دۆلارى ئه‌مریكى به‌ 121.950 دینار
100 یۆرۆ به‌ 110 دۆلار
100 پاوه‌ن به‌ 128 دۆلار
580 لیره‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ 100 دۆلار
1.313.000 تمه‌ن به‌رامبه‌ره‌ به‌ 100 دۆلار
1000 كرۆنى سویدى به‌رامبه‌ره‌ به‌ 103.25 دۆلار
1000 كرۆنى نه‌رویجى به‌رامبه‌ر به‌ 110 دۆلار
1000 كرۆنى دانیماركى به‌رامبه‌ر به‌ 144.5 دۆلار


پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure