به‌ربه‌ستێكى ئاو رووخا و مه‌ترسى له‌سه‌ر ده‌یان خێزان دروستكردووه‌

هەواڵ / عێراق :: 18/01/2020‌ :: 12189‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

به‌ربه‌ستێكى ئاوى پارێزگاى نه‌جه‌ف به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو رووخا و هێزه‌كانى به‌رگرى شارستانیش ده‌یان خێزانیان له‌ ناوچه‌كانى نزیكى گواسته‌وه‌ به‌هۆى بوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى پارێزگاكه‌ (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى كانونى دووه‌مى 2020) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: تیمه‌كانیان ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵه‌كانیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ له‌نزیك شوێنى رووداوه‌كه‌، پاش ئه‌وه‌ى ئاستى ئاو له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رزبووه‌وه‌.

ئاماژه‌شیداوه‌: تیمه‌كانیان ده‌یان شوێنى نیشته‌جێبوون و كارگه‌یان له‌ دانیشتوانه‌كه‌ى چۆڵكردووه‌ و كاركردنیان له‌ شه‌وى رابوردوه‌وه‌ تا به‌یانى ئه‌مڕۆ درێژه‌ى هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنى به‌له‌مى فریاگوزارى سه‌ر به‌ به‌رگرى شارستانى بۆ شوێنى رووداوه‌كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى خێزانه‌كان.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: رووداوه‌كه‌ به‌هۆى داڕوخانى به‌ربه‌ستێكى گڵین له‌ ئاكامى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى ئاو و خێرایى باوه‌ بووه‌.
 

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure