هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى زیادكردنى مووچه‌ى هه‌زاران كه‌س

هەواڵ / کوردستان :: 18/01/2020‌ :: 19105‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ نوسراوێكدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمى كردووه‌ داواده‌كات "بەپێی بڕوانامەکانیان دەرماڵە بۆ پێشمەرگە خەرج بکرێت".


ئه‌م داوایه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا وه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌یاندا به‌ ژمارە (۱۰۳۷٦٨)دا هاتووه‌، پاڵپشته‌ "بە بڕگەی (چوارەم ۳۰) لە رێنمایی دارایی ژمارە (۲۱)ی ساڵی ۲۰۰٨ و نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە (۷۸۲۰/۲/۲) لە ۲۷ۍ نیسانی ۲۰۱۱ تایبەت بە رەزامەندیدان بە خەرجکردنی دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ گشت ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتمان و ئاماژە بە بڕگەی (٦) لە تێبینییە گشتیەکانی هاتوو لە راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی ژمارە (۱۱٦) کە لە ۱٨ى شوباتی ۲۰۱٥ لە هەمان کاتدا لە راپۆرتی ساڵی/۲۰۱٦ بەهەمان شێوە هاتووە و راپۆرتی لیژنەی بەخشینی دەرماڵەی بڕوانامە کە بە فەرمی وەزاریمان ژمارە (٤٥٤۰ لە ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۱٥)  پێکهێندراوە و نوسراوی سەرۆکایەتی هیئەی ئەرکان ژمارە (۱٥٤٦۲ لە ۲۱ی ئەیلولی ۲۰۱٥)".

لەکۆتایی نووسراوەکەدا، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت: "داواکارین رەزامەندی بفەرموون لەسەر خەرجکردنی ئەم دەرماڵانە بەپێی رێنمایی ژمارە (۲٦ی ساڵی ۲۰۰٨)".

دەقی نووسراوەکە:

پ: ل. م 
ب: شیروان شریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure