ژماره‌ى كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا كه‌میكردووه‌

هەواڵ / جیهان :: 18/01/2020‌ :: 141‌ جار بینراوە

تاگ :: پەنابەران

دواڕۆژ

ئاژانسى ئه‌وروپى بۆ چاودێریكردنى سنووره‌كان كه‌ به‌ (فرۆنتكس) ناوده‌برێت، بڵاویكرده‌وه‌: "رێژه‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى به‌ڕێگه‌ى نایاسایى گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وروپا كه‌مى كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانى خۆیان له‌زیادبووندایه‌".


فابریس لیغێرى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت: "له‌ساڵى 2019دا نزیكه‌ى 139 هه‌زار كۆچبه‌رى نایاسایى گه‌یشتوونه‌ته‌ وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌م ژماره‌یه‌یش له‌ساڵى 2013وه‌ كه‌مترین ژماره‌یه‌. له‌به‌رامبه‌ردا رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ یاخود ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ وڵاتانى خۆیان، هه‌رگیز نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ى كه‌ ساڵى رابوردوو تۆماركراوه‌ و زیاتر له‌ 15 هه‌زار و 890 كۆچبه‌رى نایاسایى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتى دایك".

به‌گوێره‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌ى لیغێرى، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كۆچى نایاسایى ده‌كه‌ن خه‌ڵكى وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن، به‌تایبه‌ت یۆنان و بولگاریا و قوبرس و كرواتیا و هه‌نگاریا و ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها سوریا.

ئا: ل. م 
ب: شیروان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure