وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ هاوتا كه‌نه‌دییه‌كه‌ى كۆبوه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 17/01/2020‌ :: 213‌ جار بینراوە
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

بۆ تاوتوێكردنى رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ كه‌ تیایدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى كه‌نه‌دى بونه‌ قوربانى، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و كه‌نه‌دا كۆبونه‌وه‌.


به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌ندا، فرانسوا فلیپ شامپان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ عومان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆبوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: زه‌ریف نیگه‌رانى قوڵى خۆى نیشانداوه‌ به‌رامبه‌ر رووداوى فڕۆكه‌كه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا شامپان پێى راگه‌یاندووه‌ كه‌ خێزانى قوربانیان "له‌ حاڵه‌تێكى توڕه‌یى زۆردان".

هه‌ردوو وه‌زیر تاوتوێى پێویستى ئاسانكارى تاران بۆ گه‌یشتنى نوێنه‌رانى كه‌نه‌دا و وڵاتانى ترى په‌یوه‌ندیدار كردووه‌ به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوونه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاشكراى ئه‌نجامه‌كانى سندوقى ره‌شى فڕۆكه‌كه‌.

هه‌روه‌ك تاوتوێى ئه‌و ئه‌ركه‌یان كردووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى ئێران سه‌باره‌ت به‌ خێزانى قوربانیان "له‌نێویشیاندا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌".

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure