ڤیدیۆی گاڵته‌پێكردنی ترامپ له‌لایه‌ن پوتین و ئه‌سه‌ده‌وه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 17/01/2020‌ :: 1198‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 

پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا و به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا گاڵته‌ به‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن.


ڤیدیۆكه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی پوتین بۆ سوریا تۆماركراوه‌ له‌وكاته‌دا كه‌ ئه‌و دوو سه‌رۆكه‌ سه‌ردانی كڵێسای ئۆرسۆدۆكسی یۆنانی ده‌كه‌ن. 

له‌ كڵێساكه‌دا كاتێك قه‌شه‌ باس له‌ گه‌شتی تالوت ده‌كات بۆ دیمه‌شق و ده‌بێت به‌ مه‌سیحی و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ترامپیش بهاتایه‌ بۆ ئێره‌ ئه‌ویش باش ده‌بوو. 

هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ پێده‌كه‌نن. پوتین ده‌ڵێت بانگهێشتی بكه‌، ئه‌و دێت، ئه‌سه‌دیش ده‌ڵێت ئاماده‌م.

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure