پەرلەمانتارێك فۆرمی رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پڕدەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2020‌ :: 581‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، فۆرمی رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پڕ دەكاتەوە و بۆ سەلماندنی قسەكەشی، فۆرمەكەی لە میدیادا بڵاودەكاتەوە.

سیروان بابان، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان (ئەمڕۆ  هه‌ینى 17ی كانوونی دووەمی 2020) بە دواڕۆژی راگەیاند: بەوپەری هەستكردن بەبەرپرسیارێتی و وەك پێش هەڵبژاردن بەڵێنی دابوو ئامادەیە فۆرمی رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پڕبكاتەوە و دواتریش لەمیدیادا بڵاویدەكاتەوە، مەبەستیشی لێی ئەوەیە لەم بابەتەدا رەش و سپی لەیەكدی جیابكرێتەوە.

روونیشیكردەوە: راستە هەندێك فراكسیۆن و پەرلەمانتار دەنگیان بەو یاسایەدا نەدا، بەڵام لەوەش گرنگتر كە پەرلەمانتاران سەرپشككراون بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینی، گرنگە ئەو پەرلەمانتارانەی خانەنشینییەكەیان ناوێت، ئەو فۆرمە پڕبكەنەوە.

دوێنێ پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای چاكسازی پەسەندكرد كه یەكێكە لەبڕگەكانی خانەنشینی پلەباڵاكان و پەرلەمانتاران بوو.

به‌پێى یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانى پەرلەمانتاران سەرپشكن لە خانەنشین بوون یان رەتكردنەوەی ئەویش بەپڕكردنەوەی فۆرمێك لەماوەی 15 رۆژدا.

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە