بۆچی رۆحانی پێش خامنه‌یی نوێژى به‌جێهێشت؟

هەواڵ / جیهان :: 17/01/2020‌ :: 4225‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران دوای هه‌شت ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌، گه‌ڕایه‌وه‌ و نوێژی هه‌ینی شاری تارانی به‌ڕێوه‌برد و پێشنوێژی و وتاری پێشكه‌شكرد.


ئه‌م وتاره‌ی (ئەمڕۆ هەینی 17ی کانونی دووەمى 2020) خامنه‌یی دوابه‌دوای رووداوه‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابوردووى ناوچه‌كه‌یه‌ كه‌ گرنگترینیان كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌ به‌غدا و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ بوو له‌ تاران.

هه‌رچه‌نده‌ پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی خامنه‌یی به‌ رووداوێكی گرنگ داده‌نرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راگه‌یاندنه‌كانی راكێشاوه‌، به‌جێهێشتنی پێشوه‌ختی نوێژه‌كه‌یه‌ له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی ئێرانه‌وه‌ له‌كاتێكدا كه‌ خامنه‌یی هێشتا له‌ كڕنووشدایه‌.

به‌ وته‌ی چاودێران، هۆكاری به‌جێهێشتنی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن رۆحانییه‌وه‌ بۆ ئه‌و ره‌خنه‌ توندانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ خامنه‌یی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی رۆحانی و حكومه‌ته‌كه‌ی كرد و وتی: "هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵه‌ گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا". 

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure