پچڕانى ئینته‌رنێت زیانى زیاتر له‌ 8 ملیار دۆلارى گه‌یاندووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 17/01/2020‌ :: 350‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

پچڕانى ئینته‌رنێت له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى جیهان له‌ ساڵى رابوردوودا زیانى هه‌شت ملیار دۆلارى به‌ جیهان گه‌یاندووه‌.


به‌پێى ئامارێك كه‌ به‌مدواییه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌: له‌ ساڵى 2019دا به‌ تێكرا 122 جار بڕینى سه‌رتاسه‌رى ئینته‌رنێت روویداوه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تێكرا 18225 كاتژمێر خه‌ڵك له‌ ئینته‌رنێت بێبه‌ش بوون.

هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كه‌ به‌هۆى ئه‌و بڕینه‌وه‌ زیانى زیاتر له‌ 8 ملیار دۆلار كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

پێشبینیش ده‌كرێت له‌ ساڵى 2020دا بڕینى ئینته‌رنێت زیاتر رووبدات و به‌مه‌ش زیانه‌كانى گه‌وره‌تر ده‌بن.

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure