کتێبی (گەڵاکان بە نۆرە ناوەرێن) بڵاوکرایەوە

هەواڵ / که‌لتور :: 17/01/2020‌ :: 218‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌ لە کتێبخانەی هه‌ژار موکریانی لە هەڵەبجە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەران و رۆشنبیرانی سنورەکە، لەمەراسیمێکی تایبەتدا کتێبی (گەڵاکان بەنۆرە ناوەرێن) بڵاوکرایەوە.


ئیبراهیم هەورامانی، نوسەری کتێبه‌كه‌ بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەم کتێبە پێکهاتووە لە کۆمەڵە شیعرێکی خۆم کە لە سێ کتێب و لەچەندین دەقی شیعری و هایکۆ پێکهاتووە و لە دووتوێی 314 لاپەڕەدا کۆمکردوونەتەوە .

وتیشى: ناونیشانی کتێبەکەشم بەناوی (گەڵاکان بەنۆرە ناوەرێن) لە ناونیشانی دەقە هایکۆییەکانەوە وەرگرتووە بەناونیشانێکی جوانم زانیوە کە لەگەڵ دەقە شیعریەکانی ناوکتێبەکه‌دا دەگونجێت.

ئیبراهیم هەورامانی ئەوەشی خستەڕوو: كتێبه‌كه‌ به‌ تیراژى 750 دانه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

 

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure