بریتانیا حزبوڵاى لوبنانى ده‌خاته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 17/01/2020‌ :: 105‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى بریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت: حزبوڵاى لوبنانى خستوه‌ته‌وه‌ چوارچێوه‌ى یاساى رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان كه‌ له‌ ساڵى 2010 ده‌ركراوه‌.


وه‌زاره‌ته‌كه‌ى شانشینى بریتانیا (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى كانونى دووه‌مى 2020) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ى ئاشكرایكرد له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌وه‌ حزبوڵا به‌ هه‌ردوو باڵه‌ (سیاسى و سه‌ربازی)یه‌كه‌یه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر سایه‌ى ئه‌و یاسایه‌.

پێشتر ته‌نها باڵى سه‌ربازى حزبوڵا به‌ ئامانجگیراو بوو به‌ سڕكردنى پاره‌كانى، به‌پێى یاساكانى حكومه‌تى بریتانیا.

هەفتەی رابوردوو حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵا هەڕەشەی هێرشكردنەسەر هێزەكانی ئەمریكای لە عێراق كرد.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure