له‌ رووداوێكدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2020‌ :: 1419‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

به‌هۆى پێكدادانى نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگاى قه‌زاى شێخان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دووانى تریش برینداربوون.


ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى كانونى دووه‌مى 2020) رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى قه‌زاى شێخان بۆ ناوچه‌ى به‌دریك له‌ نزیك ئه‌لقۆش له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا.

شایه‌تحاڵێك له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت: رووداوه‌كه‌ له‌ جۆرى پێكدادان بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ دوو سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا و دووانى تریش برینداربوون و دواتر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شێخان كران.

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure