به‌ڵگه‌: پزیشكێك به‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌وام بكات دوو ساڵ مووچه‌ى وه‌رگرتووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2020‌ :: 2435‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید

جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: پزیشكێك له‌ مانگى ئازارى 2018ه‌وه‌ سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى كردووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ موچه‌كه‌ى وه‌رگیراوه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش سێ كارمه‌ند سزادراون.


سنور حامید، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى كانونى دووه‌مى 2020) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى له‌ مانگى ئازارى ساڵى 2018 پزیشكێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات سه‌فه‌ر ده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتنى بۆ نه‌كراوه‌، له‌و ساڵه‌شدا موچه‌ى 10 مانگى بۆ دێته‌وه‌ كه‌ بڕى زیاتر له‌ 10 ملیۆن و نۆسه‌د و 87 هه‌زار دینار بووه‌.

وتیشى: "به‌هه‌مان شێوه‌، له‌ ساڵى 2019شدا بڕى 12 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار موچه‌ى بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى ژمێریارى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنه‌وه‌ ئه‌م موچانه‌ دراون به‌ كه‌سوكارى پزیشكه‌كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و پزیشكه‌ بۆ خۆى ئاماده‌ بێت، بۆیه‌ له‌دواى پێكهێنانى لیژنه‌ بڕیاردرا كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ كه‌ بڕى 22 ملیۆن دیناره‌".

له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ لیژنه‌یه‌ك له‌ داواكارى گشتى و نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ پێكهێندراوه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌و پزیشكه‌ لاى ئێمه‌ له‌ كاره‌كه‌ى دورخراوه‌ته‌وه‌ (فه‌سڵ كراوه‌) هه‌روه‌ها سێ كارمه‌ندى به‌شى ژمێریارى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ سزادراون.

رونیشیكرده‌وه‌: سه‌رجه‌م بڕى پاره‌كه‌یان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ى سلێمانى و لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتریش له‌ دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌ڵگه‌كان:

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure