کتێبێک له‌سه‌ر رۆژنامه‌گه‌ری کوردی ده‌کرێته‌ کوردی

هەواڵ / که‌لتور :: 17/01/2020‌ :: 283‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

کتێبی (سه‌ره‌تاکانی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی) له‌زمانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ وه‌رده‌گێڕدرێته‌ سه‌ر زمانی کوردی و ئێستا له‌ کتێبخانه‌ی کوردیدا به‌رده‌سته‌.


ئیسماعیل هه‌ناره‌یی، وه‌رگێڕی کتێبه‌که‌ (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ی کانوونی دووه‌می 2020) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌م کتێبه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن دکتۆر سه‌باح موسا عه‌لی نووسراوه‌، کورت و پوخت باسی رۆژنامه‌گه‌ری و مێژووی ناوچه‌که‌ قۆناغ به‌قۆناغ ده‌کات.

وتیشى: "له‌م کتێبه‌دا به‌ چوار به‌ش باس له‌ قۆناغه‌کانی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی و عێراق ده‌کات له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌گه‌ری کوردی له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، وه‌ رۆڵی ئه‌و رۆژنامانه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا".

کتێبی (سه‌ره‌تاکانی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی) چاپی یه‌که‌می له‌مساڵدا له‌ دووتوێی 84 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ مام ناوه‌نددا چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.


پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure