ناوى ته‌واوى قوربانى و رزگاربووه‌ كورده‌كانى به‌له‌مه‌كه‌ى یۆنان بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2020‌ :: 2067‌ جار بینراوە

تاگ :: پەنابەران

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

دەزگاى لوتكە ناوی ئەو په‌نابه‌ره‌ كوردانە ئاشكرادەكات كە لە رووداوی یەختەكەی یۆنان ژێرئاوكەوتن و بەشێكیان گیانیان لەدەستدا.


ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران (ئەمڕۆ هه‌ینى 17ی كانوونی دووەمی 2020) بە دواڕۆژی راگەیاند: بە پێویستی دەزانن وردەكاری و روونكردنەوەی تەواو بخەینەڕوو لەبارەی بەدواداچوونەكانیان بۆ رووداوی ژێرئاوكەوتنی ئەو یەختەی 11ی ئەم مانگە لەنزیك دوورگەی پاكسوس كە بەهۆیەوە كۆمەڵێك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بووە قوربانی.

روونیشیكردەوە: دەزگاكەیان بەردەوامە لەوەرگرتنی زانیاری لەبارەی ئەو ناوانەی لەلایەن كەسوكاری په‌نابه‌رانه‌وه‌ بەدەستیان گەیشتووە و ئەوانیش بەمەبەستی دیاریكردنی چارەنووسیان لەهەوڵی بەردەوامن.

ئه‌وه‌شى وت: تەرمی هەر پێنج قوربانییەكەش لە ئایندەیەكی نزیكدا بەهاوكاری لاهور شێخ جەنگی دەگەڕێندرێنەوە خاكی كوردستان.

لیستی ناوی په‌نابه‌ره‌كان: 

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure