سەرۆکی هەرێم به‌شدارى كۆڕبه‌ندى داڤۆس دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2020‌ :: 278‌ جار بینراوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا سەردانی سویسرا دەکات.


سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان (ئەمڕۆ هەینی 17ۍ کانوونی دووەمی 2020) بە دواڕۆژی راگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممەی داهاتوو 20ى ئه‌م مانگه‌ سەردانی وڵاتی سویسرا دەکات و بۆ رۆژی دواتر بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس دەکات.

سه‌رچاوه‌كه‌، كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت، وتیشی: "لە په‌راوێزى کۆڕبەندەکەدا سەرۆکی هەرێم لەگەڵ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و باس لە بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەکە دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد: نێچیرڤان بارزانی دوو بانگهێشنامەی پێگەیشتووە کە لەلایەن کۆشکی سپی و کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داواى لێکراوە سەردانی هەردوو وڵات بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی سەردانەکە دیارنییە و هەردوو بانگهێشتنامەکەش بەر لە کوژرانی قاسم سلێمانی بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: کۆڕبەندی ئابووری لە رۆژانی 21 تا 24ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و تێیدا سەرۆکی هەرێم باس لە گرژییەکانی ئەم دواییانەی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەری لەسەر دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات. 

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure