ناسنامه‌ی قوربانیه‌کی دیکه‌ی رووداوی به‌له‌مه‌که‌ی یۆنان ئاشکرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2020‌ :: 8096‌ جار بینراوە
سیڤه‌ر سه‌ردار

تاگ :: پەنابەران

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

(سیڤه‌ر سه‌ردار)ی ته‌مه‌ن 21 ساڵ یه‌کێکی دیکه‌ له‌قوربانیه‌کانی ناو به‌له‌مه‌ نقوم بووه‌که‌ی یۆنانه‌ و خه‌ڵکی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌، که‌سوکاره‌که‌شی ده‌ڵێن: "ته‌رمه‌که‌یمان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و به‌م زوانه‌ ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه‌".


جێگر سدیق، ئامۆزای گه‌نجه‌ قوربانیه‌که‌ (ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی کانوونی دووه‌می 2020) به‌ دواڕۆژی وت: سیڤه‌ری ئامۆزامان یه‌کێک بوو له‌و کۆچبه‌رانه‌ی له‌ نێوان تورکیا- یۆنان به‌له‌مه‌کیان نقوم بوو، دوای سۆراغی زۆر دڵنیابووینه‌وه‌ که‌ ئه‌ویش خنکاوه‌.

له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دڵنیابوونه‌وه‌ و شوێنی ته‌رمه‌که‌ی وتى: "به‌هۆی پشکنینی (DNA)یه‌وه‌ دڵنیابووینه‌‌وه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی و ‌ئێستا ته‌رمه‌که‌ی له ئه‌سینای پایته‌ختی‌ یۆنانه‌، چاوه‌ڕوانین رێوشوێنه‌ یاساییه‌کان ته‌واوبکه‌ین و واچاوه‌ڕوان ده‌که‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌رمه‌که‌ی بگاته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان".

به‌پێی زانیارییه‌کانی دواڕۆژ دوو گه‌نجی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ به‌له‌مه‌که‌دا بوون، ئه‌وی دیکه‌یان به‌ناوی (هاوبه‌ش نه‌جات) له‌ خنکان رزگاری بووه‌، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان.

له‌ چه‌ند رۆژی رابوردوودا له‌نزیک دوورگه‌ی پاکسۆسی یۆنان به‌له‌مێک ژێرئاوکه‌ت که‌ ژماره‌یه‌ک کۆچبه‌ری کوردیشی تێدابوو، پێشتر سه‌رۆکی ده‌زگای لوتکه‌ بۆ کاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: (21) که‌س له‌و قوربانیانه‌ کوردن.

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure