یه‌كێكیان منداڵه‌
رووداوێكى هاتووچۆ ژماره‌یه‌ك قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2020‌ :: 24527‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن

به‌هۆى رووداوێكى هاتووچۆوه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دووانى تریش برینداربوون كه‌ یه‌كێكیان فرۆشیارێكى منداڵى سه‌ر رێگاكان بووه‌.


ئەحمەد زەرگوشی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدییە (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى كانونى دووه‌مى 2020) بە دواڕۆژی راگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای نیوان جەلەولا و سەعدییەی سەر بەقەزای خانەقین ئۆتۆمبیلێکی جۆری تۆیۆتا پرادۆ وەرگەڕاوە. 

وتیشی: "بەهۆی ئەو رووداوەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکە برینداربوون کە یەکێکیان سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکە بوون و ئەوی تر منداڵێکە لەسەر رێگاکە چای فرۆشتووە".


پ: شیروان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure