چاوه‌كان ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رووداوێكن له‌ ئێران

هەواڵ / جیهان :: 17/01/2020‌ :: 832‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

به‌پێى میدیاكانى ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینى عه‌لى خامنه‌یى، رابه‌ڕى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران وتارى هه‌ینى له‌ تاران پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابوردوودا.


وتار و پێشنوێژییه‌كه‌ى خامنه‌یى له‌كاتێكدایه‌ ئێران رووبه‌ڕووى فشارى جۆراوجۆر بووه‌ته‌وه‌ پاش كوژرانى قاسم سلێمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران.

وتارى هه‌ینى له‌ تاران به‌ مینبه‌رى ته‌قلیدى داده‌نرێت بۆ گه‌یاندنى په‌یامى ده‌سه‌ڵاتدارێتى وڵات.

ئاماده‌كردنى وتارى هه‌ینى له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى ئێران له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى ناوه‌ندى ئه‌و وڵاته‌ و له‌ژێر چاودێرى خامنه‌یى ده‌بێت.

دوایین جار كه‌ خامنه‌یى وتارى هه‌ینى تیایدا پێشكه‌ش كردووه‌ له‌ ساڵى 2012دا بووه‌، ئه‌مه‌ش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ئه‌مریكا كه‌ تیایدا رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م بژارده‌كان له‌به‌رده‌ستدان ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.

خامنه‌یى-ش ئه‌وكات له‌ وه‌ڵامدا وتى: "هه‌ڕه‌شه‌ى جه‌نگ بارگرانى ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، كه‌ باره‌كه‌ى ده‌ هێنده‌ ده‌بێت".

میدیاكان رونیان نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆچى رابه‌رى وڵاته‌كه‌یان ئه‌م هه‌ینیه‌ وتار پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ك ئاماژه‌یان به‌ ناوه‌رۆكى وتاره‌كه‌ى نه‌داوه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure