شه‌پۆلێكى به‌فر و باران روو له‌ شاره‌كانى هه‌رێم ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2020‌ :: 7274‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شەپۆلێکی تری بەفر و باران شاره‌كانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە كه‌ تا كۆتایى ئه‌م مانگه‌ درێژه‌ى ده‌بێت.


به‌پێى سایتى (accuweather)ى تایبه‌ت به‌ كه‌شناسى جیهانى له‌ (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى كانونى دووه‌مى 2020)ه‌وه‌ شه‌پۆلێكى به‌فر و باران شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: له‌ هه‌ندێك له‌ شاره‌كاندا چه‌ند رۆژێك پله‌كانى گه‌رما بۆ ژێر سفرى سیلیزى داده‌به‌زن و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رى بارینى به‌فر زیادده‌كه‌ن.

به‌پێى پێشبینیه‌كان باران و به‌فر تا كۆتایى ئه‌م مانگه‌ درێژه‌ى ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ رۆژه‌كان هه‌ور و هه‌تاو ده‌بن.

پێشتر بژار ئەکرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: رۆژی هەینی ۱۷ی کانوونی دووەم، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەری کەشێکی سارد و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو و بارانی بەخوڕ دەبارێت و لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفربارین دەستپێدەکات و تا بەیانی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

كه‌شوهه‌واى شاره‌كان

هه‌ولێر:

سلێمانى:

كه‌ركوك:

دهۆك:


ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure