رۆمانەكەی دەمیرتاش لە توركیا هەڵادەنێتەوە

هەواڵ / که‌لتور :: 17/01/2020‌ :: 403‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، فەرمان رەشاد

سەڵاحەدین دەمیرتاش نوێترین بەرهەمی خۆی لە زیندانەوە كە رۆمانێكە بە ناونیشانی (لەیلان) بڵاودەكاتەوە، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

بڕیارە له‌ 22ی ئەم مانگە رۆمانێكى سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، كە ئێستا لە زیندانە، لە توركیا بڵاوبكرێتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی ئەستەنبوڵ، ئەركی چاپكردنی رۆمانه‌كه‌ى لەئەستۆگرتووە، بەوهۆیەوە ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبوڵ لەلایەن رۆژنامەكانی نزیك لە ئەكەپەوه‌ دووچاری رەخنەی زۆر بۆتەوە و بە ناپاك تۆمەتباری دەكەن.

رۆمانی لەیلان، سیاسیە و لە دوو توێی 300 لاپەڕه‌دا چاپكراوە و دەمیرتاش پێشكەشی باشەك دەمیرتاشی خێزانی و منداڵەكانی كردووە.

دەمیرتاش پێشتر دوو كتێبی بڵاوكردۆتەوە، یەكەم كتێبی بەناوی (سەحەر) كە كورتە چیرۆكه‌ بۆ چواردە زمانی جیهان وەرگێردراوه‌ و چەندین خەڵاتی وەرگرتووه‌، دووەمیش كتێبیش بەهەمان شێوە كورتە چیرۆكه‌ بەناوی (دەوران)، كە هەردووكیان بۆ زمانی كوردی وەرگێردراون، لەیلان دەبێتە سێیەم بەرهەمی دەمیرتاش و یەكەم رۆمانی كە لە زیندان بینوسێت.

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure