سینەمای هەولێر ئامادەكاری بۆ پێنجەم فێستیڤاڵی سینەمای دژەتیرۆر دەكات

هەواڵ / که‌لتور :: 17/01/2020‌ :: 302‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، فەرمان رەشاد

بەرێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە بۆ ئەنجامدانی پێنجەمین فێستیڤاڵی سینەمایی دژە تیرۆر.


شاخەوان مستەفا، بەرێوەبەری هونەری سینەمای هەولێر (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى كانونى دووه‌مى 2020) بە دوارۆژی راگەیاند: "ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی سینەمایی دژە تیرۆر لە هەولێر لە مانگی شوبات كە بە هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت ئەنجامیدەدەین.

وتیشی: "چەند ساڵە نێودەوڵەتی بوو، بەڵام بۆ ئەمساڵ نێودەوڵەتی هەڵدەگیرێ و لەسەر ئاستی كوردستان دەبێت، كە تیایدا كۆمەلێك فیلمی نوێ نمایش دەكرێت، كە رەنگە هی وڵاتانی عەرەبیشی تێدابێت و میوانانی وڵاتانی ئەوروپاش بەشداری دەكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "چاوەرێین بودجەی پێویست تەرخان بكرێت بۆ ئەوەی ژمارەی فیلمەكان بۆ بەشداری دیاریبكەین".

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure