ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سوریا رویداو دوو سه‌ربازى توركیا كوژران

هەواڵ / جیهان :: 16/01/2020‌ :: 216‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو له‌ به‌رده‌م باره‌گای گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ربه‌ توركیا له‌ ناحیه‌ی سلۆك له‌ باكوری شارى ره‌ققه‌ له‌ سوریا، دوو سه‌ربازى توركیا و چوار   ئه‌ندامى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ توركیا كوژران ‌و 13ی دیكه‌ش برینداربوون .

بۆزان كه‌رعۆ، به‌رپرسی روانگه‌ی كوردی بۆ زانیاریه‌كان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:" یه‌كێك له‌ كوژراوانى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ توركیا ناوی ئه‌بو عه‌بد عه‌بدولره‌حمان شه‌رقیه‌ ‌و فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای سوریاى ئازاد بوو".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد:" هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ 13 چه‌كداری گروپه‌كانى سه‌ر به‌ سوپای توركیا برینداربوون و زیانێكی زۆریش به‌ باره‌گاكه‌یان كه‌وتووه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure