سوننه‌كان بۆ دروستكردنى هه‌رێمێك له‌ ئیمارات كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 16/01/2020‌ :: 744‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابوردوودا به‌شێك له‌ نوێنه‌رى سوننه‌كانى عێراق له‌ ئیماراتى عه‌ره‌بی كۆبونه‌ته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنى دروستكردنى هه‌رێمێكى سوونه‌ له‌عێراق. 

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ئه‌حمه‌د جبورى سیاسه‌تمه‌دارى سوننه‌ و جه‌مال كه‌ربولى سه‌رۆكى حیزبى حه‌ل و سه‌عد به‌زاز  به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵى شه‌رقیه‌ ئاماده‌ى بوون له‌ ئه‌ماره‌ى دوبه‌ى ئه‌نجامدراوه‌.
 
له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا تاوتوێى بیرۆكه‌ى دروستكردنى هه‌رێمێك بۆ سوننه‌كان كراوه‌ به‌ پاڵپشتی ئیمیاراتى عه‌ره‌بی.

پێشتریش فه‌یسه‌ڵ عیساوى ئه‌ندام په‌رله‌مانى سوننه‌ى عێراق له‌ پشكى ئه‌نبار رایگه‌یاند كه‌ هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كان بۆ دروستكردنى هه‌رێمى ئه‌نبار ده‌ستى پێكردووه‌ به‌هۆى پشتگوێخستنى ناوچه‌ سوننه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌.
 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure