بكوژانى ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كه‌ ده‌ستگیركران

هەواڵ / عێراق :: 16/01/2020‌ :: 767‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
 له‌پاش ئه‌وه‌ى سێشه‌ممه‌ى رابوردوو 16ى كانونى دووه‌مى 2019 ئه‌فسه‌رێكى كورد له‌ یه‌كه‌ى بنه‌بڕكردنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانى به‌غداى پایته‌خت له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا و ئه‌مشه‌و پۆلیس ده‌ستگیركردنى بكوژه‌كانى راگه‌یاند.

 ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌ ناوى رێبورا فازیل بووه‌ و له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆیدا له‌ ناوچه‌ى كازمییه‌ى به‌غدا كوژرا. 

 هاوكات ئه‌مشه‌و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بنه‌بڕكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بكوژارنی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ باكوری به‌غدا پایته‌خت له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه‌ كوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بنه‌بڕكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "له‌ ساته‌كانی یه‌كه‌می كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌كه‌دا كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی ملازم رێبوار فازڵ پلانی راوه‌دوونان و ده‌ستگیركردنی تاوانباران دانرا".

ده‌شڵێت:"ئۆپراسیۆنی ده‌ستگیركردنی ئه‌و گروپه‌ چه‌كداره‌، به‌پێی پلانێكی ئه‌منی تاوتوێكراو، كه‌ پێشتر به‌وردی دوای 24 كاتژمێر پاش روودانی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌مان دانرا، هه‌موو بكوژانی ملازم رێبوار ده‌ستگیركراون".

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure