وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ورامان له‌ پێشانگایه‌كدا نمایشكران

هەواڵ / که‌لتور :: 17/01/2020‌ :: 149‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌ سه‌عید
به‌ دروشمی ( هونه‌ر له‌ پێناو هونه‌ردا) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هاوكاری به‌شی رۆشبیری ناحیه‌ی خوڕماڵ دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ 16ى كانوونی دووه‌می 2020 له‌ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریدا وێنه‌ی هونه‌رمه‌نده‌ ره‌سه‌نه‌كانی هه‌ورامان له‌ ناحییه‌ی خوڕماڵ نمایشكران.

هاوكار گوڵپی، خاوه‌نی پێشانگاكه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:  مه‌به‌ستم له‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ خزمه‌تكردنه‌ به‌ هونه‌رمه‌نده‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان كه‌ ساڵانێكه‌ خزمه‌تی زۆریان به‌هونه‌ری هه‌ورامی كردوه‌، له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ هونه‌ری ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌ده‌ره‌وه‌ ناسێندراوه‌، هه‌روه‌ها ئامانجێكی دیكه‌ی پێشانگاكه‌ ئه‌وه‌بووه‌ هونه‌ری شێوه‌كاری بخرێته‌ خزمه‌تی هونه‌ری گۆرانیه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ سه‌رجه‌م تابلۆكانی ناو پێشانگاكه‌ له‌ 16 وێنه‌ پێكهاتبوون كه‌ بریتبوون له‌ وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندان (عوسمان كێمنه‌یی، حه‌مه‌ حسێن، شه‌فیق كه‌منی، عه‌لی گوڵپی، سه‌باح هه‌ورامی، فه‌تحوڵای ئه‌مینی) و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌.

 
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure