ناسنامه‌ى قوربانیه‌كى دیكه‌ى نقومبوونى به‌له‌مه‌كه‌ى یۆنان ئاشكرا بوو

هەواڵ / کوردستان :: 16/01/2020‌ :: 6279‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محه‌مه‌د مسته‌فا
ته‌رمی یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین دۆزراته‌وه‌ كه‌ له‌ رووداوی نقوم بوونی به‌له‌مه‌كه‌ى یۆناندا ماوه‌ی شه‌ش رۆژ بوو بێسه‌رو شوێن بوو.


رێبین عه‌باس یه‌كێكه‌ له‌و گه‌نجانه‌ی قه‌زای رانیه‌ كه‌ بووته‌ قوربانی رووداوه‌كه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ ئاوه‌كانى سنورى یۆناندا رویداو به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر كه‌ له‌ به‌له‌مێكدا بوون كه‌وتنه‌ ئاوه‌وه‌و نقومبوون كه‌ به‌شێكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
 عه‌باس محه‌مه‌د باوكی رێبین به‌ دواڕۆژی وت:"له‌ رێگه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌مان ده‌زگای لوتكه‌ له‌ وڵاتی یۆنان له‌ هه‌وڵی سۆراغی كوڕه‌كه‌مان بووین ، پاشان به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ و زانیارییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌مان خنكاوه‌ و ته‌رمه‌كه‌شی دۆزراوه‌ته‌وه‌" .


باسی له‌وه‌شكرد كه‌ كوڕه‌كه‌ی ته‌مه‌نی 25 ساڵ بووه‌ و ده‌رچووی زانكۆ بووه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ پێیان دراوه‌ پێ ده‌چێت هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌رمه‌كه‌ى بگاته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان .
له‌ كۆی 5 گه‌نجی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین كه‌ له‌و رووداوی نقوم بوونی  به‌له‌مه‌كه‌ى یۆنان بێ سه‌روشوێن بوون تا ئێستا ته‌نها چاره‌نوسی (رێبین) ئاشكرا بووه‌ .

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure