ڤیدیۆ: چیرۆكی قوربانیانی یەختە نقومبووەكەی یۆنان لە زاری كەسوكاریانەوە

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 16/01/2020‌ :: 1385‌ جار بینراوە

تاگ :: ڤیدیۆ

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید

 دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابوردوودا یەخێتك لە ئاوەكانی یۆنان بە 58 سەرنشینەوە نقوم بوو، لەو ژمارەیە 28 كەسیان هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بوون، هاوكات پێنج گەنجیان خەڵكی سنووری قەزای شارەزوور و سەیدسادق و هەورامان بوون، دوای دڵنیابوونەوەی كەسوكارەكانیشان لە خنكانیان لە ناو یەختەكەدا، ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق پرسەیان بۆ دانرا.

هەریەكە لە محەمە ئەحمەد، زانكۆ لوقمان، ئەحمەد عومەر، سێ‌ لەو قوربانیانەن كە دانیشتووی قەزای سەیدسادق و لە یەختە نقومبووەكەی یۆنان خنكاون و تائێستاش تەرمەكانیان دەرنەهێندراوە، كەسوكارەكانیان لە دواڕۆژەوە چیرۆكی رۆیشتن و دواجار گیان لە دەستدانی كوڕەكانیان دەكەن.

 

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure