لەسلێمانی رووداوەكانی هاتوچۆ دووەم هۆكاری گیان لەدەستدانە

هەواڵ / کوردستان :: 16/01/2020‌ :: 517‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

لەسنووری پارێزگای سلێمانی ساڵی رابوردوو 177 كەس بەڕووداوەكانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە، بەوەش دەبێتە دووەم هۆكاری گیان لەدەستدان.

ئەمڕۆ 16ی كانوونی دووەمی 2020 یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی رابوردووی خستەڕوو و رایگەیاند: بەپێی ئاماری پزیشكی دادیی، ساڵی رابوردوو 177 كەس بەڕووداوەكانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش 148 كەسیان لەڕەگەزی نێر و 29 كەس لەڕەگەزی مێیینەن، لەكاتێكدا بەهۆی نەخۆشییەكانەوە 194 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد: بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجەش، ساڵی رابوردوو 7 هەزار و 227 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەیان كردووە و 2 هەزار و 439 كەسیان تووشبووی شێرپەنجەن.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure