بە رەسمی بڕیار لەبارەی مینحەی ئەم دوو توێژە درا

هەواڵ / ئابوری :: 16/01/2020‌ :: 785‌ جار بینراوە

دوارۆژ، هانا چۆمانی 

بەڕێوەبەری گشتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان، رایدەگەیەنێت: "دواى درووستبونى مەترسى لەسەر بڕینی مينحه ى مانگانەى زيندانيانى سياسى وەكو بەڕێوەبەرايەتى كاروبارى زيندانى سياسى، توانیمان لەڕێگەی وەزیری شەهیدانەوە کێشەکان چارەسەر بکەین".


ئەحمەد مام رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكانی كوردستان، بە دواڕۆژی راگەیاند: "دواى دروستبونى ترسى گەوره لەسەر بڕينى مينحەى مانگانەى زيندانيانى سياسى، وەكو بەڕێوەبەرايەتى كاروبارى زيندانیانى سياسى داواى پێکهێنانى لیژنەيەكمان كرد له هەر چوار پارێزگاکەى هەرێمی کوردستان و لايەنە سياسيیەكان، یاداشتێکمان ئاڕاستەی وەزیری سەهیدان و ئەنفالکراوان کرد و کێشەکە چارەسەر بوو".

وتیشی: "دوای کۆبوونەوە و ئەنجامدانی رێکاری تایبەت بە رەسمی مەترسی بڕینی مینحەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان نەما و لەمەودوا مانگانە وەک جاران مینحە و نەسریەی خۆیان وەردەگرن، هەموو ئەوانەی وەریان نەگرتووە دوای پرۆژەیاسای چاکسازی وەریدەگرن و بەڵام بەهیچ جۆرێک مینحەی مانگانەیان نابڕدرێت".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure