زیندانییه‌ك له‌ ئاسایشى گشتى هه‌ولێر خۆى کوشت

هەواڵ / کوردستان :: 16/01/2020‌ :: 268‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

زیندانییه‌كى ته‌مه‌ن 40 ساڵ له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایشى گشتى هه‌ولێر خۆى خنكاند و ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكی دادی هەولێر كراوه‌ بۆ زانینى هۆكارى مردنه‌كه‌ى.


(ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ى كانوونى دووه‌مى 2020) زیندانییه‌كى ته‌مه‌ن (40) ساڵ به‌ناوى (م. ا) له‌ زیندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایشى هه‌ولێر خۆى خنكاند.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ: ئه‌و زیندانییه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌هۆى به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به‌ ماده‌ هۆشبه‌كاره‌كانەوە ده‌ستگیر كراوه‌.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان: ته‌رمى ئه‌و زیندانییه‌ ره‌وانه‌ى پزیشكی دادی هەولێر كراوه‌ بۆ زانینى هۆكارى مردنه‌كه‌ى.

بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر، دواڕۆژ په‌یوه‌ندى به‌ به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گشتى هه‌ولێره‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌دایه‌وه‌.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure