كۆتایی بەوێنەگرتنی درامای زارا هات

هەواڵ / که‌لتور :: 16/01/2020‌ :: 213‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

كۆمپانیای پەریا فیلم رایدەگەیەنێت: كۆتاییان بە وێنەگرتنی درامای زارا هێناوە و لەداهاتوویەكی نزیكدا لەكەناڵێكی كوردی پەخش دەكرێت.

سوهەیب شێخ ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەریا فیلم ئەمڕۆ 16ی كانونی دووەمی 2020 بەدواڕۆژی راگەیاند: درامای كوردی (زارا) وەرگیراوە لەڕۆمانی نووسەری بەناوبانگی كۆچكردووی كورد مامۆستا محەمەد قازی و باسی خۆشەویستی راستەقینە و كلتوری رەسەنی كوردایەتی دەكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد: ئەم درامایە لە 25 ئەڵقە پێک دێت و هەر ئەڵقەیەكی 35 خولەكە و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری كورد سەید پەیام حسێنی بەرهەمی هێناوە و ژمارەیەك ئەكتەری بەتوانای خۆرهەڵاتی كوردستانیش بەشدارییان تیادا كردووە، چاوەڕوانیش دەكرێت دراماكە بەمنزیكانە لەشاشەی یەكێك لەكەناڵەكانی كوردستان پەخش بكرێت.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure