لێكۆڵه‌رێكی سیاسی وادەی کۆبونەوەی ترامپ ورۆحانی ئاشکرا دەکات

هەواڵ / جیهان :: 16/01/2020‌ :: 191‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازو محه‌مه‌د

كوژرانی قاسم سلێمانی له‌لایەن ئه‌مریكاوە و هێرشی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و دوو وڵاته‌ی خسته‌ واقیعی ده‌ستپێكردنی جه‌نگێكه‌وه‌ كه‌ ماوه‌یەکی زۆر بوو لێكۆڵه‌رانی سیاسی و سه‌ربازی هۆشداری روودانیان ده‌دا.


ناسر هادیان، لێكۆڵه‌ری سیاسی و بابه‌ته‌ ستراتیژییه‌كان و پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ لێدوانێكدا بۆ یۆرۆنیوز ده‌ڵێت: "هێرشه‌ دوولایه‌نه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌مریكا و ئێران بۆ سه‌ر یه‌ك، ئه‌گه‌ری جه‌نگی نێوانیانی كه‌مكردووەته‌وه‌ به‌ڵام به‌ مانای كۆتایی جه‌نگ و پێكدادان نییه‌ و ئه‌گه‌ری جه‌نگ له‌گشت كاتێكدا هه‌یه‌". 

ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ری روونه‌دانی جه‌نگ ته‌نیا له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ پێكه‌وه‌ گفتوگۆ و دانووستان بكه‌ن و هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ری زۆره‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی ئێران له‌ به‌هارى داهاتوودا پێكه‌وه‌ دیدار و چاوپێكه‌وتن بكه‌ن".

ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌ ده‌شڵێت: "هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ به‌ باشی ده‌زانن باشترین رێگە بۆ كۆتاییهاتن به‌ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش له‌ دانووستاندایه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دوای ئه‌م رووداوانه‌ش هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ تا راده‌یەكی باش ئارام بوونه‌ته‌وه‌ و ده‌توانن بڕیاری باشتر بده‌ن".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure