ئیسرائیل توركیا به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی ناو ده‌بات

هەواڵ / جیهان :: 16/01/2020‌ :: 121‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سوپای ئیسرائیل  بۆ یه‌كه‌مجار توركیا وه‌كو هه‌ڕەشه‌ بۆ ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا ناو ده‌بات. 

سایتی (تایمز ئیسرائیل) به‌پێی چه‌ندین هۆكار و به‌ڵگه‌وه‌ له‌ راپۆرتێكدا له‌سه‌ر توركیا و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل  بڵاویده‌كاته‌وه‌: سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییە دیپلۆماتییه‌كانی نێوان هەردوو وڵات، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ دوژمنانه‌ی توركیا له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیلی نواندووه‌، ده‌زگا هه‌واڵی و زانیارییه‌ ئه‌منییەکانی ئیسرائیل ده‌یخاته‌ لیستى هه‌ڕەشه‌ و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئیسرائیل له‌ ساڵی 2020دا. 

ئیسرائیل هیچ ورده‌كاری و هۆكارێكی دیاریكراوی له‌سه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نكه‌ره‌ بۆ سه‌ر ته‌لئه‌بیب  بڵاونه‌كردووەته‌وه‌ و ته‌نیا سیاسه‌ته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیای به‌ هۆكاری ئه‌و نیگه‌رانییه‌ ناوبردووه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure