بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى هه‌رێم درا

هەواڵ / ئابوری :: 18/01/2020‌ :: 9137‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ره‌زامه‌ندى ده‌درێت له‌سه‌ر گه‌شتكردن به‌ ئۆتۆمبیلى تایبه‌ت له‌ مه‌رزى په‌روێزخانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ وڵاتى ئێران و بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ جێه‌جێ بكرێت. 


حسێن ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دواى هه‌وڵێكى زۆر سه‌رئه‌نجام توانیومانه‌ ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ ده‌ست بهێنین بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتیاران مۆڵه‌تى گه‌شتكردن هه‌ر له‌ مه‌رزه‌كه‌ وه‌ربگرن و به‌ ئۆتۆمبیلى خۆیان له‌ مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه‌ سه‌ردانى وڵاتى ئێران بكه‌ن. 

وتیشى: "بڕیاره‌كه‌ له‌ 20ى كانوونى دووه‌مى 2020ه‌وه‌ جبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ند مه‌رجێكى هه‌یه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌، ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێل به‌ ناوى ئه‌و شۆفێره‌وه‌ بێت كه‌ گه‌شتى وڵاتى ئێران ده‌كات و به‌سه‌رنه‌چووبێت، فه‌رمانبه‌رێكى حكومى كه‌فاله‌تى بكات له‌هه‌ر دادگایه‌ك بێت له‌ هه‌رێمى كوردستان". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: پێویسته‌ گه‌شتیار وێنه‌یه‌ك له‌ ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێل و پێناسى بارى شارستانى و پاسپۆرته‌كه‌ى پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌كه‌ى بۆ به‌ڕێبكرێت. 

پێشتر هاووڵاتیان ته‌نیا له‌ سلێمانى و هه‌ولێر مامه‌ڵه‌یان بۆ ده‌كرا به‌ ئۆتۆمبێلى خۆیانه‌وه‌ گه‌شتى وڵاتى ئێران بكه‌ن. 

پ: چ.ع
ب: شیروان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure