سیستانی نەشتەرگەری بۆ دەكرێت

هەواڵ / عێراق :: 16/01/2020‌ :: 160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ بڵاویان كردەوە، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، بەھۆی شكانی رانیەوە نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.


بەپێی زۆرێك لە میدیا عێراقییەكان، كە لە سەرچاوەیەكی نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵاوە وەریانگرتووە، شەوی راوبردوو، سیستانی لە بەر ئەوەی قاچی بەیەكدا ئاڵاوە، بووەتە ھۆی شكانی ئێسكی رانی چەپی.

سەرچاوەكە ئاشكرایشیكردووە، بەسەرپەرشتی تیمێكی پزیشكی عێراقی، ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ دەكرێت .

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure