گرنگترین هه‌واڵه‌ ئابورییه‌كان

هەواڵ / ئابوری :: 16/01/2020‌ :: 129‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئاڕ تى – دواى ئه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ 15ى كانونى دووه‌مى 2020 ئه‌مریكا و چین قۆناغى یه‌كه‌مى رێككه‌وتنى بازرگانییان واژۆكرد و كۆتاییان به‌ جه‌نگى ئابورى نێوانیان هێنا كه‌ 18 مانگى خایاند، بازاڕى پشكه‌كان جوڵه‌ى تێكه‌وت و گه‌شبینى پێوه‌دیاره‌.

ئاڕ تى – به‌رپرسێكى سوریا ئاشكرای ده‌كات: گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا چینییه‌كه‌ بۆ دامه‌زراندنى كۆمپانیایه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانى سیلیكا به‌ به‌هاى 67 ملیۆن دۆلار گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغى كۆتایى.

ئاڕ تى – له‌ساڵى 2019دا وێستگه‌كانى وزه‌ى ئه‌تۆمى رووسیا ژماره‌ى پێوانه‌ییان تۆماركرد، به‌جۆرێك رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانیان 208.7 ملیار كیلۆواتى له‌ كاتژمێرێكدا تێپه‌ڕاندووه‌.

ئه‌لسۆمه‌ریه‌ – به‌هۆى واژۆكردنى رێككه‌وتنى بازرگانى له‌نێوان چین و ئه‌مریكا، راسته‌وخۆ نرخى زێڕ به‌ڕێژه‌ى 0.2% دابه‌زى و نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ گه‌یشته‌ 1552.22 دۆلار.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure