پرۆژه‌یاسای چاكسازی په‌سه‌ندكرا

هەواڵ / کوردستان :: 16/01/2020‌ :: 1564‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازاته‌كان په‌سه‌ندكرا.


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی كانونی دووه‌می 2020، په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای چاكسازی كۆبووه‌وه‌و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.

له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ماده‌ی 7ی پرۆژه‌كه‌ كه‌ باس له‌ مووچه‌ی پله‌باڵاكان و خانه‌نشینان و ئیمتیازاته‌كان ده‌كات، زۆرترین مشتومڕی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ماده‌ی 7دا هاتووه‌ "كه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی پله‌باڵاكان له‌ 15% تا 50% ده‌بێت".

له‌ پرۆه‌یاساكه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كرا و حكومه‌ت په‌یوه‌ست نه‌كرا به‌ دانه‌وه‌ی.

به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییان له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ماده‌كانی پرۆژه‌یاساكه‌، په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌لأَی یه‌گرتووی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ هۆڵی په‌رله‌مانیان به‌جێهێشت.

هاوكات فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئسلامی رایگه‌یاند: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆی پرۆژه‌یاساكه‌دا نین و ده‌نگیان پێنه‌داوه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند: پرۆژه‌یاسای چاكسازی نادادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێنێت، چونكه‌ په‌رله‌مانتار له‌ 3.5 بۆ چوار ملیۆن دینار خانه‌نشین ده‌كرێن، ئه‌وه‌ی باسی له‌ 15%ی مووچه‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ دواتر به‌ خزمه‌ت و بڕوانامه‌وه‌ مووچه‌كه‌ی زیاد ده‌كات.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure